تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشتخۆش
جانەوەرێ کە گۆشتی بە تام و لەزەتە
کەسێ کە برینی زوو خۆش ئەبێتەوە
گۆشتی
گۆشتێ کە خوێ دەکرێ و لە ناو شەکلیەدا ڕادەگیرێ بۆ زستان
حەیوانێ کە بۆ قەسابی دەبێ: ماڵی گۆشتیم ڕاگرتوە
گۆشتی سەرچەپەر
گۆشتی قەڵەو
گۆشتێ کە بەز و دووگی زۆرە
گاڵتەیەکی زارۆکانە
گۆشتەزوونە
گۆشتە زوون
گۆشتەزەوی
زەمنی نەزمان و بێ بەرد
گۆشتەگیرە
زیپکەی پێست کە دەڵێن عەلامەتی قەڵەو بوونە
گۆشلە
دارک و قونچکی هێشوەترێ
گۆشکار
کەوش دروو، پێڵاوکەر