تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشت
ئەو بنەما نەرمەی نیوان پێشە و ڕەگ و پێستی پڕ کردۆتەوە
هەر چی لە ناو تێکوڵ و تۆمی میوە دایە
گۆشت براژتن
گۆشت بریان کردن
گۆشت برژاندن
گۆشت براژتن
گۆشت برژێن
کەواوکەر، کەبابچی
گۆشت برژە
چەند شیشی لە یەکتر جوشدراو بۆ کەواو
گۆشت برێژ
گۆشت بڕژێن
گۆشت بژارتن
گۆشت براژتن
گۆشت بژێر
گۆشت برژێن
گۆشت بەرخۆک
گیایەکە، گوی بەرخۆڵە
گۆشت پارە
پارچە گۆشت
پاژی گۆشتی زیادی بە لەشەوە: گۆشپارەی خستۆتێ
برێتی لە زارۆی ڕوح تێ نەگەڕاو
گۆشت پیس
کەسێ کە برینی درەنگ چادەبێتەوە
گۆشت پەرە
تۆلی ڕوح تێ نەگەڕاو، گۆشت پارە
گۆشتاو
شۆربا و گۆشت
گۆشتخۆر
هەر جانەوەرێ کە بە گۆشت خواردن فێرە
گۆشتخۆش
جانەوەرێ کە گۆشتی بە تام و لەزەتە
کەسێ کە برینی زوو خۆش ئەبێتەوە
گۆشتکوت
کوتکی گۆشت کوتان
گۆشتی
گۆشتێ کە خوێ دەکرێ و لە ناو شەکلیەدا ڕادەگیرێ بۆ زستان
حەیوانێ کە بۆ قەسابی دەبێ: ماڵی گۆشتیم ڕاگرتوە
گۆشتی سەرچەپەر
گۆشتی قەڵەو
گۆشتێ کە بەز و دووگی زۆرە
گاڵتەیەکی زارۆکانە
گۆشتەزوونە
گۆشتە زوون
گۆشتەزەوی
زەمنی نەزمان و بێ بەرد
گۆشتەگیرە
زیپکەی پێست کە دەڵێن عەلامەتی قەڵەو بوونە
هشکەگۆشت
گۆشتێ کە وشک دەکرێتەوە بۆ زستان دەمێنێ