تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەی گۆ
ئاوای گوت
گۆ
ئەندامی بیستن
ئاخافتن: گفت و گۆ
تۆپی دارینی کاشۆبازی
دوگمە، پشکۆژ
هەر شتی گردیلەی چکۆڵە
هەست و پێ زانینی ئەندام: دەستم گۆ ناکا لەسەرمان، زمانم گۆ ناکا
چیچکی گوان و مەمک: گوێ مەمک
سەرەعاسای خڕ
سەری کێر ئەوەندی گۆشتی دیارە
گاو چێڵ
کۆ، پڕایی خەڵک: گۆبەند، گۆڤەند
شەنەی سێ ددانە
لێ گۆڕان
بە سەهۆ شتێ بە شتێکی تر زانین
برێتی لە بەد بەخت بوون، ڕێ ون کردن: خوا لێی گۆڕیوە
هەی گۆڕ
شیاوی ئەم سزایە خۆیەتی: دەبا وات لێ بێ مافی خۆتە هەی گۆڕ
کوندێ گۆڕا
جۆرە کوندێکە لە زەلکاوان و گۆڕستان دەژی
گۆبردنەوە
سەرکەوتن لە کاشۆ بازیدا
برێتی لە پێش کەوتن لە هەواڵان
گۆبەرۆک
ڕێزە دوگمەی زێڕ و زێو کە لە پێسیر دەدرێ
گۆبەل کردن
برێتی لە کوڵە کردن