تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵ بژێر
کەسێ کە گوڵ لە دروێنەی خەلەدا دەچنێتەوە
کەسێ تێ دەکەوێ شتی هەرەباش جیا دەکاتە
گوڵ هرچ
گوڵێکی وەنەوشی گەڵا پانە خاڵی سپی دەناودا
گوڵ گاوزوان
زوانەگا، گیایە کە بۆ دەرمان دەشێ
گوڵ گوڵ
هەر شتێ کە پەڵە پەڵەی جوانی تێدا بێ
گوڵاباتون
پارچەیەکی باریکە لە داوە ئاوریشمی زێڕین و زێوین چنراوە بۆ پەراوێزی جلک دەبێ
گوڵاودان
دەفری گوڵاو
گوڵاوپاش
دەفری ئەستۆ باریکی گوڵاو تێکردن کە لێیەوە دە پڕژێنن
گوڵاوگرتن
گوڵ و ئاو لەسەر ئاگر کوڵاندن و هەڵمەکەی بە تنۆکە ڕژانەوە