تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گونکە
خەساس
جۆرێ ترێی گلوگەورە
گونگ
گیای بژار، گیای بەزبان لە کێڵگەدا
گونگلۆک
ڕەبەنۆک، گوڵە میلاقە
گونگولی
پرچی پڕموو، موی سەری پڕ پشت
گونگونۆک
گیای زەرەند
گونگونەسەگانە
گیایەکی بن خڕی بۆ گەنە بۆ ڕەنگی بەن بە کار دێت
گونۆڵە
گڵۆڵەبەن
گونیا
ئامرازێکی ئەندازیاری
گونە
کورتەباڵای خڕ کەڵە
گونەتوڵە
عەلوکی زەرد
گونەسوورە
باجانا سوور، تەماتە