تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڕگوێز
دارێکە لە گوێز دەکا و بەر ناهێنێ
گوندێکە لە کوردستان
لاگوێل
پڕی دەستێ، گوێڵێ، گوڵم
مارەگوێز
تیرەی درێژی ئاو بۆ سەر گۆلەمەرەزە
پارگوێر
گۆلکی پار، بەچکەچێڵی دووساڵە، پارێن، پانێر
پشتگوێکردن
برێتی لە سەر چاک کردن لای دەلاک
مو هەڵگرتنی لاملی ژن
ڕاگوێز
جێ گۆڕکێ
گوێزەگوێز
گوازتنەوەی زۆر و لەدوی یەک
بنانگوێ
بناگوێ، بەینی بنی کاکیلە و گویچکە
بناگوێ
بنانگوێ، پەنای گوێچکە، پەناگوێ
بەگوێ
قسە قوبووڵکەر و ئارام، گوێ لە مست
بەگوێ دادان
بە هێما تێ گەیان
سەروگوێ
لک و چوکڵەی دار
پشتگوێ خستن
گوێ پێ نەدان، وەدواخستن
کوڕڕەگوێ
گوێ قوت و ئامادەی سڵەمینەوە
گاگوێ
گیایەکی گەڵا پانە