تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆن گوم کردن
شۆپ ونداکرن
شۆن گومەکێ
هەزارە کردنی نەچیر، شوێنی خۆ لە بەین بردن
گومان
دوودڵی، دڕدۆنگی، شک، سۆ
گومان بردن
شک کردن
لە کن بوون: هیچ شتێ گومان نابەم
گومان ڕەش
بیرخراو، بێ فەڕ و دڵ پیس
گومانە
ئاخرین چاڵاو لە کارێزدا
چاڵاو لێدان بۆ تاقی کردنەوەی ئاو
گومایش
گرمەی زەحف
زرینگانەوەی گوێ
گومتل
کڵۆی چکۆڵە: گومتلێ قەندم بەرێ
گومتیل
پەنەمانی لەشی مرۆ
لوو، زەقایی و ڕەقایی لە پێست
گومساندن
شێلانی قوڕ و هەویر