تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەگری
گریانی بە کوڵ
گرمەگرم
گرمەی بەدوی یەکدا: گرمەگرمی هەورانە، گرمەگرمی تۆپان دێت
گرگرۆک
عەرەبانەی زارۆکان
گووگرە
ڕیخ گرەی گاگێرە
برێتی لە سمێڵی تازە دەر هاتگ: سمێڵی گووگرە بوە، بۆ گاڵتە دەیڵێن
گوڵاوگرتن
گوڵ و ئاو لەسەر ئاگر کوڵاندن و هەڵمەکەی بە تنۆکە ڕژانەوە
گڕگرتن
گڕ تێ بەر بوون، هەڵبوونی ئاگر
برێتی لە ڕک هەستانی زۆر
گیاگرێچک
گیایە کە دەرمانی زک وێستان و برینە
گەگرتن
پێ چەقاندن و نەڕۆیشتن