تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵگراو
ڕاگیراو: شتێکی تۆ لای منە هەڵگراوە
ژنی ڕفێنراو
هەڵگرتن
لاگرتن: سەری ئەم سندووقە هەڵگرە
قبووڵ کردن: خوا هەڵناگرێ، دڵم هەڵی ناگرێ
بەرزەوە کردن و ڕا گرتن: ئەمە لە زەوی هەڵگرە
شاردنەوە: ئەم پارەیەم بۆ هەڵگرە
ڕەواندنی ژن
جوێندانی زۆر: هەڵی گرت ئەمما هەڵگرتن
غاردانی ئەسپ بە سوارەوە بێ ڕاوەستاندن: ئەسپ هەڵی گرتم، فێڕە هەڵگرتنە
هەڵبژاردن، تایبەتی خۆ کردن: لەو کەوشانە جووتێکی هەڵگرە
هەڵێنانی لاقی نەخۆش لە ڕۆیشتنا: گایەکە پاشوی هەڵگرتوە
هەڵگرتنەوە
پەرژ و بڵاو کۆ کردنەوە
سزا وەرگرتن: ئەوا هەڵمات گرتەوە
قبوڵ کردنەوەی بێچوو لە لایەن دایکی نەبانەوە: بێچوەکەی هەڵگرتوە
سڕینەوەی نوسراو: ئەم دوو کەلیمەی لێ هەڵگرەوە
چنینەوەی گەوی بەر بووگ لە کردا: گۆرە و یەکەم دوو گەوی بەر ببوو هەڵم گرتەوە
هەڵگرتەیی
لە زەوی بەرزتر ڕۆیشتنی کەلا
وەخۆگرتن
لای خۆ حاواندنەوە: مناڵێکی بێکەسی وەخۆ گرتوە
قبووڵ کردن
لەسەرخۆ پێویست کردن
مەکوڕبوون بە گوناح
وەرگرتن
سەنن
گوێڕاگرتن بۆ قسەو قبووڵ کردنی قسە
بەرگرتن، بەرگەگرتن
وەرگرتنەوە
ساندنەوەی وام یان ئامانەتی