تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرێ بەرانە
جۆرێ گرێ کە لە ملی ئاژەڵ توند نابێ و بە هاسانی دەکرێتەوە
گرێ بەند
ڕاپۆرت، هایدان بە نوسین: گرێ بەندا خۆ بگورا دلێ ئاغە نڤیست
گرێ جوانە
جۆرێ گرێ کە فێر بوونی دژوارە
گرێ جوولەکانە
گرێ جوانە
گرێ پووچکە
گرێ کە بە دژواری دەکرێتەوە
چاڤ گرێدای
چاوبەستە، کوێر کوێرانە
ڕەش گرێدان
برێتی لە ئازیەتبار باری
گرێدار
پێچ و ڕەقایی لە مێشکی داردا
هەر شتێ بەندی هەبێ
گرێدان
توند لێک بەستن
برێتی لە دەبەر کردنی ئەسپابی شەڕ و سەفەر
گرێزە
گریز، لیکاوی دەم
گرێمی
جۆرێ خەنجەری پچووک
گرێنی
گرێمی، جۆرێ خەنجەری گچکە
گرێوگۆڵ
ئاڵۆزی و گرێی زۆر دەبەندا
برێتی لە کارێ کە سەرەودەری لێ دەرناکرێ: وات کردە گرێوگۆڵ هەر سەر دەر ناکەم
گرێوەغار
کێ بەر کێ لە ڕا کردندا
گرێچن
جۆرێ تەنین بە گرێ گرێ
بەستنی پشتێند کە ناوەڕاستی قەدەکانی بە گرێ دەوەستێ
گرێژ
ئەندامی جێگەی شیر لە ئاژەڵدا، گوان، مەمک