تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەگاڤ
جانەوەرێکە لە ئاوا دەژی و کونی لە دم ئاوە کەوڵی بەنرخە
سەگایەتی
برێتی لە فێڵبازی و ناراستی
شنگار
مەڵبەندێکە لە کوردستان کە جێی یەزیدییەکانە
شەوگار
سەرانسەری شەو، شەوانە
عەگاڵ
پەتی بەئاڵقەی سەری عارەبان
فشەگاڵتە
قسەی بەقەستی بۆ پێکەنین
قنگاو
پاشاو، ئاوێ لە زەوی دەردەچێ