تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگادار
های لێ، خەبەردار
پارێزگار: ئاگادارت خودا بێ
ئێجگار
زۆر و زەمەند، فرەفرە، گەلەک، زێدە، یەکجار: ئێجگار زۆر باشم
ئێجگاری
یەکجاری، بەتەواوی، بێ وەگەڕان و دوپات کردنەوە، هەرگیز، ئێتر قەت: ئێجگاری بارم کرد، ئێجگاری نایدوێنم
ئەنگافتن
پێکان، هەنگاوتن، لەنیشانەدان، لە ئامانج خستن
ئەنگافتە
پێکراو، هەنگواو، هەنگاونە، هەنگاوتو
ئەنگامە
ئاپۆرەی مەردم و هەراو هۆریاو زەنا زەنا
بازرگانی
سەوداگەری، داوستەد
بانگاواز
بەقە و هەرا کردن