تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێ گا
ناوی مەقامێکە
مەشکەی گاوس
مەشکە لە پێستی چێڵ
کەڵ گامێش
نێرەی جسنی گامێش
گابار
کاروانێ کە چێڵ و گایان بار کردوە
گوندێکە لە کوردستان بەعسی وێرانی کرد
گابارە
شکێڕ، قەڵشە شاخ
گوندێکە لە کوردستان بەعسی وێرانی کرد
گابنێزک
گابنێسک، نەخۆشیە کە لە ئەستۆی گا پەیا دەبێ، گوێ ڕەپەی گا
گابنە
ئەو گایە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی گێرەوە و لە ڕاستەخۆی دەسووڕێ
گابڕە
گیایەک وەک زەل لە ناو تاڵاوا دەڕوێ
گابۆڕ
شین و قێر و هۆڕی گائەل کە خوێنی گای سەر بڕاو دەبینن
شین و گریانی بە دەنگی بەرز
گابەرد
بەردی زل
گابەڵەک
باڵدارێکە لە کۆتر بچووکتر
کێوێکە لە قەندیلی کوردستان