تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەچە
تەخت، ڕایەخ لە بەرگنی پەستواو
فەرەنجی بێ قۆڵ
پێشگر بەواتا: کۆنە و بێبایەخ: کەچە کەوش، کەچە بەڕە، کەچە کڵاو، کەچە دەوری
حەیوانی شاخ شکاو
کەچەتڕێن
رووشکاو، بەشەرما خراو: جوابێکم دایەوە کەچەتڕێنم کرد
کەچەری
نەخۆشی سەربرینداری
سەر بێتووکی
کەچەشاخ
شاخدارێ کە شاخێکی شکابێ
کەچەلە
ئافرەتی کەچەڵ
کەچەلەک
کەمێک کەچەڵ بووگ
کوڕە کەچەڵەی قارەمانی چیرۆکان
باڵدارێکی لاشەخۆرە لە خەرتەل دەکا
کەچەچی
کەسێ کە بەرگن دەپەستێوێ و دەیکاتە تەحت و فەرەنجی
کەچەڵۆک
چێشتێکە لە ساوار و نیسک چێ دەبێ
سیسارگە کەچەڵە
کەچەڵی
کەجەری
کەچەڵی خواشوکور
ئەو کەچەڵەی هەر تەوقەسەری کەچەڵە و مووی لاجانگ و کاکۆڵی هەیە
کەچەڵی گشتەکی
ئەو کەسەی خەتێک مووی ماوە لەبن کڵاوە دەری دەخا
کەچەڵی گەڕگەڕی
کەچڵوگوڕی
کەچەڵە
جوچکە باڵندەیێ کە تووکە مردارەی وەراندوەو تازە تووکی لێ دێتەوە
تاسکەچەڵە
خاکەچەرمگە
گڵەسپی کە بۆ سواغی دیواری وەتاغی دەکار دەکەن
سیسارکەکەچەڵە
چەکەچەک
دەنگەدەنگی کەوشی کۆن و دڕاو