تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمە
هەر دارێ کە جەغزی یان نیوەجەغزی چەمێنرا بێتەوە بۆ دەورە گرتنی ئامرازێک وەک کەللە بێژنگ و داری خوارەوە بووی بێشکە و دەوری پێچکەی عەرەبانە و ...
ئامرازێ کە داری بۆ کەمە پێ دەچەمێننەوە
قورسی کەمەر
گیایکە بۆ دەرمان داشێ
کەمەربەستە
برێتی لە پەنابەر
کەمەردوخ
دەزوی بە خڕەک ڕێسراو
کەمەرچین
کراس یان کەوای ژنانەی ناوقەد چێنراوی چیندار
کەمەرکەش
دەستە و سەرەژوورە، ئاماڵ هەوراز
جۆرێ دەرپێ
کەمەن
پەتی درێژ بۆ گرتنەوە و بەستنی ڕاکردو
پەتی سەر بە ئاڵقەی فرەوان
کەمەندهاوێژ
سوارێ کە بە کەمەند دوژمن یان ڕاکردو دەگرێ
کەمەندکێش
برێتی لە عاشق بوونی شێخی تەریقەت یان کچی جوان
باسکەمەلە
جۆرێ مەلە کە بە تەوژمی باسک هاوێشتن دەبێ، مەلەباسکە
بەرکەمەر
گیایەکی گەرمەسێری و بۆنخۆشە
سەربەرگەدە، بەر ناوک
پەپکەمەلیچکانە
نانە حاجیلەکلەک، تۆڵەکە، تۆڵک تۆڕکە، نان حاجیلەقلەق
چیچکەمەچان
گەمەیەکی مناڵانە هەڵدەتروشکێن و هەڵدەستنەوە
کیسەوکەمەر
جۆرێ پشتێندی چەرم کە پارەی تێدا جێ دەکەنەوە