تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرتڕێنە
برێتی لە سەربەرەوژوورەی زۆر ڕژد
برێتی لە دوامین کایەی جۆراوبازی
کەرتکین
پەڕینی لێوارەی تیخ
کەرتە
دەستەپەزێک پێکەوە، کەرتکەمەڕ
کەرتەشی
گیایەکی بە دڕکی سەرخڕە
کەرتەل
بەشێکی زۆر لە هەر شتێ
کەرتەلەڕ
یەکسمی کز و بێهێز
کەرتەوڵ
گیایەکی بەرزە باڵایە لە گۆگەم ئەکا
کەرتەڕ
بەری گیایەکە لە خەیار دەچێ و زۆر تاڵە
کەرتەک
پارچەیەک
زۆر، گەلێک
کەرجە
گەنە، جانەورێکە بە ماڵاتەوە دەنوسێ و بۆرە
کەرخ
دەنگ نووشان، دەنگ کەتن
سنوور، کەوشەن
جێ دروێنەی پاڵە لە ڕۆژێکدا
دەفری سواڵەتی قەوزەلێ نیشتوو
تەزبو، سڕ
شوێن، شۆپ
لە بەرچاو کەوتن، بێزاری
ئالی، لا