تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕۆشن کەرە
جانەوەرێک ڕەش سووری چکۆلەیە بەسەر ئاوی لیخندا بە پەلە دێت و دەچێ
تاک تاک کەرە
قژاوکە، توتەک
جۆڵایی کەرە
کاکڵەموشان، جاڵجاڵوکە، پەسپەسەکەرە
حەق حەق کەرە
تاق تاق کەرە، توتاک، مەلێکە شەو ناخەوێ و هەر دەڵێ تاک، قژاوکە
شەلەمین کەرە
پشی پاییزە
چاوڕۆشن کەرە
دەستەچیلەی ئاگر
دیتنی شتی دڵخۆش کەرە
کەرە
پاشگری بەواتا: ئەنجام دەر: کارە کەرەم بمرێ مشوور خۆرەم نەمرێ «مەسەل»
رۆنی قاڵ نەکراو
کاورای بێئاوەز: میوانی بووم و نان و کەرەی نایە بەردەمم/ ئێستەش بەبێ موداهەنە مەمنوونی ئەو کەرەم «شێخ ڕەزا»
بەردەڵان
کەرەب
جیوەی دارێکە و بەقیمەتە
کەرەتاو
کەرەی تاویاوە کە باش قاڵ نەکرابێ
کەرەجی
جۆرێ بەلەمی سەرئاو
کەرەخنە
مەقاش، پۆلگر، ماشەی ئاگر
کەرەدان
کووپەڵەی کەرە تێکردن
کەرەز
گیایەکە دەیکرۆژن ئاوێکی شیرنی هەیە
کەرەشان
هەنگوینی ڕەش هەڵگەڕاو