تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەم کێشان
بەداپۆشین لەسەر ئاگر پێ گەیشتن
زمان کێشان
برێتی لە تینگی فرە کە مرۆ دەکەوێتە هەناسەدان
هل کێشان
هەڵ کێشان
ڕق لێ کێشان
کێشانە
بەتەرازوکشان
کێشانە کردن
دە تەرازوونان
نەخشەکێشانەوە
نووسینی شکڵی شتێک یان وڵاتێک لەسەر کاغەز
بارکێشان
زەحمەت کێشان، ئەرکی خەڵک وەستۆ گرتن
بینەکێشان
پشووڕاگرتن لە بن ئاودا
تێ هەڵکێشان
داو یا هەرشتێ دەناو شتێ خرێ: ئەم داوەی تێ هەڵکێشە
دەناو تراونان بۆ هێنانە: ئەوە ئاوە دەستە پیسەکەتی تێ هەڵکێشە
خاک بەتورەکەکێشان
برێتی لە وڵات وێرانکردن و لەبەین بردن
خۆهەڵکێشان
مەحتی خۆ کردن، بەخۆ هەڵگوتن
دوژکێشان
گوریسەکێشکە
دەسکێشان
چاوساغی کردنی کوێر
سنگ هەڵکێشان
خۆشاندان و تاریفی خۆ کردن
سەرکێشان
سەرەتاتکێ کردن، ڕوانین بەدزیەوە
کار گەیشتنە بارێکی دیاری
هەوساری بارەبەر گرتن لە ڕێگادا
قسەڕاکێشان
پێ درکاندنی نهێنی