تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کیلۆ
کێشانەیەکە هەزار گڕام، نیوسیە
کیلۆمیتر
پێوانەی ڕێگەیە بەرانبەر بە هەزار میتر
کیلە
کەیل، کیل
پاشگری پچووک شاندان: جوانکیلە
کیلەفڕ
خەتەجووتی لە یەکتر دوور
دارکیلە
دارووکەی لێک کردنی کیلەی پێوانە
شەکیلە
پارچەی هەمانەی خۆشکراو بۆ بەسەر دەفردا داگرتن
وەکیلەڵلا
خواوەکیلە، بۆ باوەڕپێکردن ئێژن
وەکیلەی
بریکاری، وکێڵی کردن
پشکیلان
گەمەی کەڵەمستێن، بازیەکی شەونشینیە کە ئەنگوستیلە لە باخەڵی یەکێکدا دەشارنەوە دەستەی تر دەبێ بیدۆزنەوە
پشکیل
ئەنگوستیلەی بێ نقێم کە لە گاڵتەی کەڵەمستێندا بە کاری دێنن