تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆنکۆل
دارێکی لێرەوارە بەرێکی وەک پەمۆ دەگرێ
کۆچاوکۆچ
رەوەندێ کە چەند جار جێ زۆزان دەگۆڕێ
کەرکۆڵ
جاش، جاشک، دەحشک
گیایەکی سەرخڕی بەدڕکە
گیایەکە لە تیرەی کەماو هەڵز
کەشکۆل
فینجانی فەخفوری
قاپێلکی میوەیە کە دەروێشان دەسگرەی زنجیری تێ دەخەن و سواڵی پێوە دەکەن
بەرمووری زارۆکان
دەفتەری بیرەوەری و شێعران
نەخشێکە لە جاجم و بەرماڵدا
کەمکۆڵ
تێخوڵی شینی گوێز
گیایەکی دڕکاوییە
کەڵەکۆتک
کاسەی دارینی زەلام، سوێنەی دارین
گاکۆڤی
گاکێو، کەڵە کێوی
گردوکۆش
کردوکۆش، ئەرکدان