تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کومسار
برینگاندنی باران، خۆش کردنەوەی باران
کومسۆر
کڵاوسوور، برێتی لە تورکی عوسمانی
برێتی لە قزڵباشی ئێران
برێتی لە عێلی بارزان
کومچا
دوگمە، قوپچە، پشکوژ
کومکومۆک
خەمەگرو، خمخمۆکە، قومقومۆک
کومکومین
چەمۆڵە دادانی سەگ و شیر و دڕندەی تر
کومکی شڤان
گیایەکی دەشتییە
کون
هەرشتێ لەناوەڕاستی بڕوانرێ ڕوناکی ئەو دیوی لێ دیار بێ، قول
خانوی جانەوەرانی وردیلە و خزۆک و کێوی: کونەمێرو، کونە مار، کونەگورگ، کونە ڕێوی، کونە ورچ
کول، نەبڕ
کون میز
میزەچورتێ، گمێزەچۆرتکێ