تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆبۆکوتان
کۆشش و تەقالای زۆر بۆ مەبەستێک
داکوتان
بەنهیم بەزەویدادان: مەزرەقەم داکوتا
سەرێک لە زەوی بردنە خوار: ئەو سنگەم داکوتا
لە بێژنگ دانی دەغڵ، داتەقانن
سنگ داکوتان
سنگ داقوتان
برێتی لە نەرۆیشتنی میوانی خوێنتاڵ: سنگی داکوتاوە هەر ناروا
هەڵکوتاندن
پەلاماردان
دەرکێشانی بزمار و ...
هەڵکوتانەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکردنەسەر
چەناگەکوتان
برێتی لە گیانەڵاو، ئاویلکەدان
چەپڵەلێکوتان
برێتی لە دەرکردن و سوکایەتی بەسەرهێنان