تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلکە
دەنکێکە لە ناو گەنمدا
زارۆی سەربار
بڕانەوەی کێو
دوای قسەوکار
کلکەدۆمانە
باریکەیەک گەنم لە خەرماندا کە هێشتا نەبۆتە مالۆسکە
کلکەسووتە
کلک ڕاتەکاندنی سەگ بۆ کەسێ کە خۆشی دەوێ
برێتی لە ڕیایی و زمان لووسی
کلکەمار
زۆر تاڵ لە چێژەدا
کلکەمار کردن
خواردنی بە ناڕەحەتیەوە، زەقنەمووت کردن
کلکەنما
شتێ کە بۆ باشی و خراپی ئاشیرەتی بۆ بکرێ
کلکەوانە
ئەنگوستیلە
قووچەکەی دورمانان
کلکەڕێوی
بەری گیایەکە
جۆرێ ترێ
کلکەڕەقە
نەخشێکی قاڵی
کلکەکەڵە
قامکی زل، قامکەگەورە
بەکلکە
پاشڵ دار، بەدوایی
دوکلکە
جانەوەرێکە لە تیرەی قالۆنچە ڕەش و سوورە و کلکی دوو فلیقانەیە