تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرم
جانەوەری خزۆکی پچووک کە لە ناو میوە و گڵ و گۆشتی گەنی پەیدا دەبێ
دەنگی داکرۆشتن
کرماوی
شتێ کە کرمی تێدا بێ
کرموزی
مژ و تەمی زۆر
کرمکار
برێتی لە کەسێ کە زۆر بە کارەوە خەریکە
کرمکوژە
گیایەکە دەرمانی کرم
کرمکیز
ژانە زگ لە کرمەوە
کرمکە
خشڵێکی ژنانە لە چەشنی کرمی پاڵ پێکەوەدراو درووست کراوە
نەخشێکە لە چیغی چادری دەکەن
کرمۆس
لەپڕ، لەنکاو