تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کامباخ کردن
لەبەین بردن، وێران کردن
کاوێژ کردن
جاوینەوەی پەڵخوڕ
برێتی لە زۆر پاتە کردنەوەی قسە
کرتان کردن
سەرهەڵپساندنی گوڵ و گیا
کردار
ئاکار: کردارت باش نین
چاندراو، زرعات: کرداری ئەمساڵ زۆر چاکە
کرداس
هەر کوردێ بە زاراوەی کرمانجی داخێوی
کرداسی
زاراوەی کرمانجی
کرداشی
کرداسی، شێوەی زاراوەی کرمانجی
کردم
بەفەرز، وام دانا
رابوردووی کردنی خۆ
کردمان
دامان نا، وامان فەرز کرد
کارەکەمان کرد
کردن
پێک هێنانی کار
شبان، وێچوون: تۆ لە براکەم ئەکەی
کردمان
پۆشین: دەبەر کردن
هاڕین
خستنە ناو
کردنەوە
دووپاتەی کار
ئاواڵە کردن
ڕایی کردنی گرێ
شی کردنەوەی کوڵکە، هەلاجی کردنی کوڵکە و لۆکە
چنینی میوە لە دار
کردو
بێڵ ئاسنێکی پانە دوو ئاڵقەی تێدا پەتی تێ دەخرێ یەک دایدەگرێ یەک دەیکێشێ بۆ دێراوهەڵدان، ورچ و لۆتی
تەختەتەختە کراوی زەوی بۆ چاندن
کردوکێش
ئەوکەسەی کرد و دەکێشێ
کردکی
شێوە و زاراوەی زازا و دمڵی
کردگار
خودا
سنعات، پیشە: کاری نییە کردگاران دەکا/ گوێلکی نییە هەوساران دەکا، «مەسەل»