تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕووتێ کردن
لە ڕووی کەسێ قسە کردن: ڕووم تێ کرد و گوتم
بەرەو جێ یان کەسێ ڕۆیشتن
تووش هاتنی خۆشی یان ناخۆشی: بەخت ڕووی تێ کرد، نەگبەتی ڕووێ تێ کردووە
ڕوون کردنەوە
دەرخستنی مەبەستی نەزانراو
ڕووناک کردنەوە
ڕۆشنایی دان بەتاریکی
دەرخستنی ڕاستی ڕووداو یان مەبەست
ڕۆشن کردن
دیار کردنی نەزانراو
هەڵکردنی ئاگر
ڕۆشن کردنەوە
دیار کردنی نەزانراو، شی کردنەوە
هەڵکردنەوەی ئاگر، گەشاندنەوە
ڕۆژ کردنەوە
شەو بەسەر بردن
برێتی لە شەو نەنووستن
ڕێ دەر کردن
بەڕێگە زانین