تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرکردن بەگۆما
سەربەگۆما کردن
سەڵەفکردن
قەرزکردنی بە سووت
پڕتاوکردنی ئەسپ
شووکردن
مێرد کردنی ژن
عەمری خواکردن
برێتی لە مردن
فوولەدۆ نەکردن
برێتی لە بێ ڕامان کارێ کردن
فووکردن
پف لە شتێ کردن
پف تێکردن
برێتی لە پێ هەڵگوتنی بە درۆ
قۆڵ هەڵکردن
هەڵپێچانی قۆڵی کراس و کەوا، ئەنگوچک بە لادا کردن
لارکردن
چەماندن
خوار کردن: خۆت جونانی دروس دەکەی دەڵێی مەی بینە / پیاڵێکی پڕاوە لاری کەو مەی ڕێژە «خەیام»
لالامووکردن
برێتی لە زۆر مەبەست و سەرخۆشی بێ هۆش: هێندە مەستە لالاموو دەکا
لالاکردن
خەوتنی زارۆک
لاکردن
سەر و بر کردنی تیر بۆ ئامانج، لە ئامانج نەکەوتنی تیر
لی دەرکردن
فڕێ دان لە کۆدا