تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابڕووتکان
ڕووسیابوون، ناوزڕان
ئیمکان
لە کردن هاتو: مومکن: شیاوی وەدی هاتن
توانایی و هێز: لە ئیمکانمدایە
ئەرکان
ڕەخت و ئەسپابی شەڕ
بزڕکان
تێکچوونی شیر و ماست، هەڵگەڕانی شیر و ماست و دۆ
ڕەنگ پەڕین لە ترسان یان لەڕکان
ترووکانی چاو
بەرمەمکان
مناڵی شیرەخۆر
ترس شکان
نەمانی ترس
ترس لێ شکان
وەغیرەت کەوتن لەبەرامبەر جێ مەترسی
تروسکان
بریقە دان، بریقانەوە
تروکانی چاو، بەلکی چاو بەسەر یەکا هێنان، پێلو لێکدان
تروشکان
توتەکان، لەسەر چینچک ڕۆیشتن، دەگەڵ هەڵ دەیڵێن
تروکان
لێکدانی پێلوی چاو
شکانی دەنک بە دەندوک وبەددان