تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەشکانە
مزگێنی بەرخی تازەزاو کە شوان لە دەشت ئەیهێنێتەوە
ترکانە
هەوایەکی گۆرانی کۆنی کوردانەیە
توورەکانە
باجێ کە گزیر لە ڕایەتی دەستێنێ
دمکانە
دەمووکانە، پنجەدارێکە وەک کوان لە دار مازوو دەردەچێ و دەیکوڵێنن بۆ سنعات
دۆکانە
دەمووکانە
دەمکانە
شیرەیەکی زۆر چەسپە لە دارووکەیەکی دەگرن کە بە دار مازووەوە خۆی گرتووە
سەرناوکانە
پاداشتی مامان کە ناوکی ساوا دەبڕێ
مریکانە
پەتای مریشک
مشکانە
برێتی لە فێڵباز و دەسبڕی بەنهێنی
مڵکانە
داهاتی خاوەن زەمین لە ڕەعیەتان
نوقورچکانە
قورنج بۆ گاڵتە لە کەسێ کە جلکی تازەی دەبەر کردوە