تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کانی
چەشمە، سەرچاوە، خانی، چاوەی ئاو
کانێ
وشەی سەرەتای ناوی گەڵێک لە گوندەکانی کوردستان: کانی باغ، کانی بداغ، کانی بەن، کانی خوارو، کانی ڕەش، کانی زەرد، کانی سانان، کانی سیران، کانی مشکان، کانی مەلا، کانی ناز
نووکە، ئێستا
توانی، لەدەستی هات
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
کانی کۆر
کوێرە کانی، کانییەک کە پاش بەهار وشک دەبێ
سێ کانیان
ناوی گوندێکە
کانیاو
ئاوێ کە لە کانی دێتەدەر
زەوینێ کە بە ئاوی کانی ئاو دەدرێ
گیایەک کە ئاوی کانی بخواتەوە: لۆکەی کانیاو
کانیسک
ساقەتەی وشکی نیسک
کانیلان
دۆڵی پڕ لە کانی
کانیلکە
سەرچاوەی پچووک
کانین
توانین، لەتواندابوون
کولیلکانیسانێ
ڕەبەنۆک، گوڵەمیلاقە
بەرکانی
بەرەقانی، قەڵماسک، قۆچەقانی، کەهینک
خوارووی سەرچاوە
سەروکانی
سەرکانی، سەرچاوە
ناوی گوندێکە
لەزکانی
بەپەلە
هێلەکانی
حیللانی، سەما و ڕەخسی کچۆڵان
لە جۆلانە نیشتن
هێکانی
گەمەی هێکەشکێنە
وشکانی
بەڕ، پێچەوانەی شوێنی بێ ئاو