تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڤۆکابسەرخۆ
ڕستەوشەی تەواو
هەڤۆکافەرمانی
ڕستەیێ کە فەرمان بە کارێ دەدا
هەڤۆکاهۆکەری
ڕستەیێ کە دەفر دەگەیێنێ
هەڤۆکاهەکەنی
ڕستەی مەرج و شەرت
باهیڤۆک
پەنەمینی قاچ لەبەر ماندوویی، ئاوسانی پا لە ماندگی
دیڤۆک
هاروهاج، نەگونجاو، بزۆر
شەڤۆک
ئەو باڵدارانەی شەو ناخەون . وەک کوند و توتاک و گۆین و...
لڤۆک
بزۆز، دانەسەکناو، بێ ئۆقرە
مێڤۆک
قۆبچە، دوگمە، بژکۆر
هەڤۆک
ڕستە، چەند وتەیەک کە پیاوی لێ تێ دەگا
پارچە شێعری
پیرهەڤۆک
جنۆکەی خەیاڵی کە مناڵی پێ دەترسێنن، دێوزمە، مێردەزمە
چاڤۆک
بەرچاوکەی ئەسپ
ڕیڤۆک
شەمە ترێلکە، جۆرێ زەرگەتەی درێژووکەیە هەنگوینی هەیە
ڕەڤڕەڤۆک
کەسێ کە هەمیشە ئامادەی هەڵاتنە، ترسەنۆک، ترسۆنەک
کەوکەڤۆک
پشیلەپایزە، بەری گیایەکە
گەڤۆک
هەڕەشەکەر