تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاڕەڤ
ڕێگوزەر، ڕێگەی هاتوچۆی گشتی
ڕووڕەشی
تاوانباری، گوناحکاری، خەجاڵەتی، شەرمەزاری
ڕیخەڕەشە
نەخۆشییەکی ڕەشەوڵاغە لە سەرماوە تووشی دێ
ڕەزڕەزۆک
بەرێکی چکۆڵەی سووری بەهێشووە لە گیایەک پەیا ئەبێ، ڕێزەڵە
ڕەنگڕەزی
خومگەری
ڕەوڕەو
حەپەحەپی گەماڵ
ڕەوڕەوک
تراویلکە، شوێنێ کە لە دوورەوە لات وایە ئاوە و ئاو نییە
ڕەوڕەوە
ئامرازێکە پێچکدار کە مناڵ پێی فێرە ڕۆیشتن دەبێ
ڕەپاوڕەپ
بێ ڕوودەروایسی، ڕەپوڕاست، ڕاست و ڕەوان
ڕەپەڕەپ
دەنگی ڕەپاندنی زۆر
ڕەڤڕەڤۆک
کەسێ کە هەمیشە ئامادەی هەڵاتنە، ترسەنۆک، ترسۆنەک