تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەپ ڕەپان
دەنگی پای کەسانێ کە لە داوەت هەڵدەپەڕن
دەنگی سم و سمکۆڵی سواران
ڕەپاندن
کوتانی شتی نەرم بەدەست یان بەدار
ڕەپاوڕەپ
بێ ڕوودەروایسی، ڕەپوڕاست، ڕاست و ڕەوان
ڕەپاڵ
دووکەوتوویی، ڕەگەڵ کەوتوویی: ئەو قسەی ڕەپاڵ دەدەن
ماڵی لە کارکەوتووی ئەیاغ
ڕەپاڵ نان
دەرکردنی بەزۆری و بە سووکایەتی
ڕەپێڵگە
کوێرەڕێ، ڕێگەی پاش نەکوتراو
ڕەپە
دەنگی ڕەپاندن، دەنگی کوتانی شتی نەرم
ڕەپەڕەپ
دەنگی ڕەپاندنی زۆر
ڕەپەڵ
دەستەی کایەکەر، دەستەی هاوبازی
پوش و پاری ئازاد.لەوەڕ