تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەوانی
زگ چوون
پەنجەرەی کە هەڵ دەدرێتەوە، پەنجەرەی عورووسی
دیرەکی میچ
ڕەوانەوە
ڕەمنای، کرانەوەی بەندی پزوو
ڕەوت
تەرزی ڕۆیشتن، جۆرێ بەڕێدا چوون
کێشی شێعر
ڕەوتن
وەرینی خونچە یان گەڵای دار
ڕەوس
کڵۆشی بەرپێ لە خۆیاندا
ڕەوسە
خۆیانی گێرەکراوی هێشتا کۆوەنەکراو
سوورباو، ڕەنگ سوور
ڕەوندە
ئەوی بەڕێدا دەڕوا
ڕەوڕەو
حەپەحەپی گەماڵ
ڕەوڕەوک
تراویلکە، شوێنێ کە لە دوورەوە لات وایە ئاوە و ئاو نییە
ڕەوڕەوە
ئامرازێکە پێچکدار کە مناڵ پێی فێرە ڕۆیشتن دەبێ
ڕەوک
سڵ، سووک، ڕەڤۆک
کۆمەڵە ئەسپ و مایینی بەڕەڵداکراو بۆ لەوەڕ