تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەق
دژی نەرم، سەخت
ڕەبەق: ڕەق ئەوە دوو مانگە لێرەم
ڕاست و بێ خواری: ڕەق ڕاوەستاوە
وشەی مانا دژوار: دەرسی ئەمڕۆ زۆر ڕەق بوو
گران و ناشیرین بۆ وتار: قسەی ڕەقی پێ گوت
جۆرێ کیسەڵی چکۆڵە کە زۆرتر لە ناو ئاودایە، ڕەقە
دەنگی لێدانی شتی سەخت بە شتی سەخت
سەرمابردوو: ڕەق بووم لە سەرمان
ڕەق بوو
لە سەرمان مردوو
سەخت بووگ
ڕەق بوون
مردن لە سەرمان
لە نەرمییەوە سەخت بوون
ڕەق بووگ
لە سەرمان مردوو
سەخت بوووگ
ڕەق هەڵاتوو
ڕەقبووگ
زک ڕەقی
نەخۆشییەکی حەستەمە
ڕەقاندن
کوتانی کانزا
ڕەقانە
تم تمان
ڕەقایی
شوێنی سەخت
ڕەقیاو
ڕەقەی ناو ئاو