تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ڕەش
دەردێکی چاوە، دەڵێن: ئاوی ڕەشی هێناوە
حەفت ڕەنگ
دوو ڕوو، ڕووبین
جۆرێ مەخمەری ڕێ ڕێ
حەفت ڕەنگیلە
ڕەنگڕێژە، باڵدارێکە بە چەند ڕەنگ، حەو ڕەنگیلە
حەفت ڕەنگە
دوڤ ڕەپک
مەلێکی وەک چوێلەکەیە
دەس ڕەنگین
کارجوان، بەهونەر
زک ڕەش
دەبنەوەبڕ، ڕکوونی، ڕق لە زک
زک ڕەقی
نەخۆشییەکی حەستەمە
سم ڕەشی
نەخۆشیەکی ئاژەڵە
سەگ ڕەوێنەوە
کەسێ کە سەگ لێی دەترسن