تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕۆریس
گیایەکی ڕەنگ سوورە سابوونکەر دەکاری دێنن
ڕۆزقە
گیایەکە ئەخورێ
ڕۆزنامە
نووسراوێ کە دەنگوباسی ڕۆژانەی تێدایە
ڕۆشن بوونەوە
دیار دان، دیاری دان
گەشانەوەی ئاگر
ڕۆشن کردن
دیار کردنی نەزانراو
هەڵکردنی ئاگر
ڕۆشن کردنەوە
دیار کردنی نەزانراو، شی کردنەوە
هەڵکردنەوەی ئاگر، گەشاندنەوە
ڕۆشنا
ڕۆشن
ناسیاو، دۆست، دوای وشەی ئاشنا دێت: ئاشنا و ڕۆشنامان زۆرن
ڕۆشنبیر
زانا بە دابی زەمان، تێگەیشتووی پێگەیشتوو
ڕۆل
حۆل، گێژ و پەتیار
جۆرێ گیا کە بەدار هەڵدەگەڕێ