تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکڕوویی
دژی دوڕوویی، ڕاست و دروستی
نرخێ کە ناگۆڕێ و چەقیوە
ئابڕوو
شەرم، نامووس: بێ نرخە ڕیش و ڕوو کە نەڕەنگێ بە ئابڕوو «هەژار»
بێهۆش داڕوو
دەرمانی بێهۆشی
بەڕوو
بەری دارێکی لێڕی و زۆر ناسراوە، پیاویش دەیخوا و دەش بێتە ئاڵف
بەڕێز و حورمەت: پیاوێکی بەڕووە
بێ شەرم و قسەڕەق
سەربەڕوو
جۆرێ مارە سەری وەک بەڕوو دەچێ
قوڕوو
قورگ
لاڕوو
دیمەنی ڕوخسار لە تەنیشتەوە
نیمڕوو
خاوروون، هێلکەی دەڕۆن کراوی تێکەڵ نەدروا
نیوەڕوو
نیمەڕوو، لایەکی ڕوخسار
هاتنەڕوو
ئاشکرابوون، دیارکەوتن: کارەکە هاتەڕوو، عەیب هاتوونەڕوو
هیلمەڕوو
گای ڕەنگ قاوەیی ناو چاسپی
کەڕوو
برش، توێژاڵکێ شین کە لە نانی کۆن دەنیشێ
توێژاڵکی ترشاو