تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوو
چڕوچاو، دیم
لای بەرچاو: ڕووی زەمین، ڕوو کەوا
حەیا، شەرم: پیاوێکی بێ ڕووە
دەخۆڕادین: ڕووم نایە بی بینم
حورمەت و پایە: پیاوێکی زۆر بەڕووە لە دیواندا
چەم، چۆم
زەمینی سەخت، خار
بەفری سەهۆڵ بەستووی ڕەق
زەین ڕوون
بەبیر، بەهۆش، زرنگ
ڕووا
چتر، ڕێوی
سەوز بوو: تۆکەی چاندم ڕووا
دوو ڕوویی
ڕووان
چەند چۆم
شین بوونی چێنراو
ماکی وشەی بەواتا: تماشا: چاوەڕوان بە، بڕوانە
ڕووانگە
جێگەیەک کە لێیەوە دەڕوانن
ڕووانی
تماشای کرد
بیری لێ کردەوە، بەبیریدا هات
ڕوواڵا
چوو، ڕۆیشت، ڕابرد
ڕوواڵەت
دیمەن، ئەوەی لەبەرچاوە
دیم، دەموچاو
ڕووا، ڕیایی
ڕوواڵەت باز
ڕیاکار
ڕووبادان
ڕوو لێ وەرگێڕان، خۆ تێ نەگەیاندن