تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاجە
پەیاغ، داردەستی درێژ
ڕاخستن
ڕاخران، پان کردنەوەی ڕایەخ
بەڕێکردن، بەڕێگەدا ناردن
ڕاخشین
خوشین، شێلەهان، بەخزین ڕۆیشتنی مار و خەزۆکی تر
ڕاکشانی ئەستێرە لە عاسمان
ڕاخەر
ڕایەخ، بەرەوحەسیر و هەرچی لەسەر زەوی پان دەکرێتەوە
کەسێ ژێر ئەنداز پان دەکاتەوە
ڕاد
پەڕی تیری کەوان، چوکڵەی لای خوارووی تیر
ڕادارانە
پیتاکی سەرەڕێ، باجێ کە لە ڕێگە دەدرێ
ڕادان
ئەسپاردن بۆ ساز کردن: کەوام بە ڕادان داوە
وەبەر خۆ دان و ماشتن
زێدە بوونی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا
دارێ کە لە پانی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن
داگیرساندنی سۆپە
ڕادانە
گوندێکە لەلای نەغەدە
ڕادونان
کەوتنە شوێن گیاندارێک بەغار
ڕادوو
هەڵاتنی کچ دەگەڵ کوڕ بێ پرسی دایک و باب
ڕادوێ
ئامرازێکە دەنگی هەموو دنیا بەگوێ دەگەیەنێ، ڕادیۆ، بیسگە