تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوەستان
بەپاوە وێستان
نەجووڵان، نەبزووتن
برێتی لە بێ کار بوون
ڕاوەستاو
چەق، بێ بزووتن
بەپێوە
برێتی لە دەسەڵاتداری و هەرمان: خوا ڕاوەستاوت کا، هەر ڕاوەستاو بی
ڕاوەستۆخ
هەمیشە نیشتەجێ، کەسێ کە لە شوێنێک لا ناکەوی
ڕاوەش
بزووتنەوەی توند، تەکان
شۆڕاوە
گوڵینگەی شۆڕی سەروپێچ
پەرەنگی گوارە
ڕژانی ئاوی باران لە بانەوە
هاڕاوە
خاکە، شتێ کە وەک ئاردی لێکراوە
هەڵپچڕاوە
جێگەی دڕاو لە جێ تەقەڵان
وڕاوە
ڕاوە، ڕاواندن، قسەی بێهۆشانە
کڕاوە
ڕندراو
سەنیاگە
گەڕاوە
سرکە یەک کە بۆتە شەراب
بنیادەمی تازە پیر: ژنێکی گەڕاوەیە