تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاد
پەڕی تیری کەوان، چوکڵەی لای خوارووی تیر
تێ ڕادان
ئاو دەدەفر وەردان بۆ خاوێن بوونەوە: ئاوی تێ ڕادە
ڕادارانە
پیتاکی سەرەڕێ، باجێ کە لە ڕێگە دەدرێ
ڕادان
ئەسپاردن بۆ ساز کردن: کەوام بە ڕادان داوە
وەبەر خۆ دان و ماشتن
زێدە بوونی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا
دارێ کە لە پانی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن
داگیرساندنی سۆپە
ڕادانە
گوندێکە لەلای نەغەدە
ڕادونان
کەوتنە شوێن گیاندارێک بەغار
ڕادوو
هەڵاتنی کچ دەگەڵ کوڕ بێ پرسی دایک و باب
ڕادوێ
ئامرازێکە دەنگی هەموو دنیا بەگوێ دەگەیەنێ، ڕادیۆ، بیسگە
ڕادەست کرن
وەگیر هێنان
بڕادە
خاکەمڕمەند، وردەئاسنی بڕ بەند لێدراو
بەڕادان دان
ڕاسپاردن بۆ دروست کردن: دەستێک جلکم بەڕادان داوە