تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپەڵی
پیسی، ناخاوێنی
برێتی لە بەدفەڕی و بێ ئاکاری
چەچ
دەست لە زمانی مناڵاندا
چەچول
لە گەمەی هەلوکێندا هەر کەس هەلوک وەدەستی کەوێ نەیدۆڕاندووە، بەوە دەڵێن «چەچول»، هێندێ بڕیار ئەدەن وەهەر کوێی بکەوێ «چەچولە»
چەڕانن
لەوەڕاندن، ئاژەڵ بردنە دەشت بۆ گیاخواردن
چەڕندە
ئاژەڵێ کە دەلەوەڕێ
چەڕوەشین
لوشکەهاوێژ، جوتەوەشێن
چەڕەدوکەڵ
چڕەدوکەڵ
چەڤاندن
دەناویەک بردن
چەماندن
چەڤر
دهون، چەور
گیایەکە گەڵادەرزی لە جسنی کەما و لۆ
چەڤرچەڤرۆک
گیایەکە بنەکەی بۆ خواردن دەشێ
چەڤرەبی
جۆرێک لە دارەبی