تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپاڵەدان
پەنادان، داڵدەدان
چەپخون
هێرشی لەشکر لە شەودا، پەلاماری شەوانە
بزۆز و سەهندە
چەپوخاڵ
کاری بەنهێنی، کار بەدزیەوە، پەنامەکی
چەپکەن
کراسی داوێن درێژی ژنان: شەو چەپکەنی نیلوفەری و جیلوەیی ڕەقسی/ شەرمەندە دەکەن زوهرەیی زەهرا لە سەمادا «نالی»
ڕێگە بەبن زەمیندا، نەغمە
چەپڵەقوزێ
برێتی لە دەرکردنی بە سوکایەتی
چەپڵەلێکوتان
برێتی لە دەرکردن و سوکایەتی بەسەرهێنان
چەپڵەڕێزان
چەپک کوتانی بەکۆمەڵ