تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هل چەنی
وەلەرزەکەوت لە ترسان
چەناخ
خشڵێکی ژنانەیە، کرمەک
چەنەگە، ئەرزینگ
چەناگەدرێژ
زۆربڵێ، چەنەباز، هەڵەوەر
چەناگەکوتان
برێتی لە گیانەڵاو، ئاویلکەدان
چەنبەر
کەمە، دەورەی هەر شتێ
چەنتک
هەگبە، خورجێنی پچوک بۆ زاد
چەندان
هێندەی، ئەوەندەی
بەقەدەر، بەئەندازە: دووچەندانی وەرگرت
چەندوچون
وەرام و پرسیار، قسە لە شتێ کردن، باسکردن: بێ چەندوچون بەوەندەی دەدەم
چەندێ
ماوەیەک، زەمانێک: چەندێ لەمەوبەر دیتم
چەندێتی
ڕادەی زۆری و کەمی
چەندە
ماوەیەکە، دێر وەختێکە: چەندە چاوەنۆڕم
پرسیار لە ئەندازە: ئەو کۆیە چەندە