تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەندان
هێندەی، ئەوەندەی
بەقەدەر، بەئەندازە: دووچەندانی وەرگرت
چەندوچون
وەرام و پرسیار، قسە لە شتێ کردن، باسکردن: بێ چەندوچون بەوەندەی دەدەم
چەندێ
ماوەیەک، زەمانێک: چەندێ لەمەوبەر دیتم
چەندێتی
ڕادەی زۆری و کەمی
چەندە
ماوەیەکە، دێر وەختێکە: چەندە چاوەنۆڕم
پرسیار لە ئەندازە: ئەو کۆیە چەندە
داچەندراو
زەوینی تۆم پێوە کراو
داچەندن
تۆم پێدانی زەوی
هەرچەندژی
ئەگەریش، دەگەڵ ئەوەشا