تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلچێوکەگورگانە
گیایەکە نێرتکێ سووری ئاماڵ ڕەش دەکا
سوورەچێو
جورێ دەوەنەدار
سۆچێو
سکڵدانی کانزا، مقەڵی، مەنقەڵی، مەنگەڵ
مارچێو
داری سەردوفلیقانە بۆ مار گرتن
چڵوچێو
دڕک و داڵ، چیلکە و چاڵ: دیارم دەیری عشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم/کە من مشتێ چڵوچێوم، بە چی بم کەڵکی کێ دەگرم؟ «مەحوی»