تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆگە
ئەوێ، وێدەرێ، ور
چۆڵ کردن
واڵا کرنی جێگە: خانوەکەم بۆ چۆل کرد
چۆڵەمە
ئێسکێکی دوفلیقانە لەنێوان شان و ملدا
ئاڵقەی دارین لە ملی گادا
چۆڵەمەشکێنە
قوماری چۆڵەمەشکاندن کە هەرچی لەبیری بچێ دەیدۆڕێنێ. دەبێ هەرچی لە هاوگرێوی وەرگرت بڵێ لەبیرمە
چۆڵەچرا
ئەختەرمە، چلوسک، چاوڵە
دانەچۆقە
تەقەتەقی ددانان لە سەرمان یان لە تالێهاتن
دانەچۆلەکە
گیایەکە
داچۆڕان
هاتنەخواری ئاوی کەم لە سەرەوژێرەوە
خەلاس بوونی ئاو لە دەفرا
داچۆڕاندن
بەتاڵ کردنی ئاو
زڕچۆنە
بێ نرخ، نەهێژا
سەرچۆپی
رەمکێشی هەڵپەڕکێ
سەرچۆک
کەشکە ئەژنۆ
برێتی لە کرنووش و ئیکلام
قرچۆک
رژد، ڕەزیل
داوێ کە زو دەپسێ، پسۆک
قرچۆڵ
قرچاو، چرچ و ترینجاو لە سوتان