تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڵ
لکی دار، لق
سەر ترۆپکی چیا و دار
قلەگیا
شەمشەمە کوێرە، چەکچەکی
پت، نەبز لێدان
گێلۆکە و کەمزان
چڵێس، نەوسن
تەواو، دروس: نیوەچڵ بەجێما، کارت نیوەچڵە
سەری گوان
چڵاک
نەمام، ڕیشەی ناژتن
کۆڵەکەی چادر
داری درێژی بەرتەکاندن
چڵتوک
برنج لە تێکوڵدا، برنجی نەکوتراو
چڵمەلەتە
دەنکی شلک و خۆنەگرتووی بادام و گوێز و قەیسی
شل و خۆنەگرتی: بێچوە کە هەر چڵمەلەتە هاتە دەر
چڵووک
ترۆپکی دار
چڵوچێو
دڕک و داڵ، چیلکە و چاڵ: دیارم دەیری عشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم/کە من مشتێ چڵوچێوم، بە چی بم کەڵکی کێ دەگرم؟ «مەحوی»
چڵپانن
مژینی مەمک بە هەڵپە و پەلە
دەنگی ئاوخواردنەوەی سەگ
چڵپولیس
دەنگی ئاوخواردنەوەی سەگ و پشیلە
چڵپە
دەنگی خواردنەوە بە پانایی زمان
دەنگی خواردنەوەی سەگ و پشی
چڵپەچڵپ
چڵپەی زۆر و بەشوێن یەکدا
چڵچەنگ
قولاپە ئاسنێکە دەگەڵ تەڵەدا، ئەگەر تەڵە تەقی و نچیر بردی لە زەوی دەگیرێ
چڵک
گەمار، قرێژ، پیس و پۆخڵی
کێم و زووخی برین
پتلێدانی ڕەگ
چڵک مردە
چڵکەسوو، جلکێک بە شوشتن چڵکی لێ نەبێتەوە
چڵک هەڵگر
جلکی ڕەش و شین و بۆر کە چڵکیان پێوە دیاری نادات