تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوولە
گاڵتەباز و قسەخۆش
چوومەت
چلوسک، بزوت، سەلکەبزوت
چوون
هەڵچوونی چێشت و شیر و ...
چلۆن
چونکوو
وەک
ڕۆیشتن
سواربوونی نێر لە مێو
کوژانەوەی ئاگر
تۆقینی هێلکە لە ئاگردا
سڕبوون لە سەرمان
بەڕەواج بوونی پوڵ
بێوێنە و نەمر: قەستەم بەخودای بێ چوون
چوونەجەسە
پەلاماری بە سەبر و بەدزی بردن بۆ شتێ
چوونەژێر
ئیقرارکردن، ڕاستی گوتن
چوپ
زەوت، داگیر، بەزۆر ساندن، ساندنی بەزۆر
چوپ چۆپان
جەنگەی بەهار کە گۆچان لەناو گیادا ون دەبێ
چوچ
چو، کێری مناڵی ساوا
میزەرۆ، ڕەگی میزپێداهاتن
چوچک
ئەسکوێ، ئەسکو، کەوچکی گەورەی کلکدرێژ
کەوچکی لە دار
بەچکەمریشک، جوچکەمامر
پاساری، چێشکە، چۆلەکە
داری دوو لقی دڕوو کۆکردنەوە
چوڕ
سپیایی زۆر سپی: بەفر توێژاڵی بەست وێنەی چوڕی شیر «پیرەمێرد»
چوڕچوڕ
دەنگی ڕژانی ئاو لە بڵندەوە
چوڕیۆڕ
کەڵەشێری دارستان
چوڕە
چوڕرە، جوڕە
چوڕەپۆپنە